هێشتا دادگا پرسی خانووەكەی محەمەدی حاجی مەحمودی یەكلا نەكردۆتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 02/08/2019‌ :: 708‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


بەرپرسێكی دادگا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: بڕیاری چۆڵكردنی خانووەكەی سكرتێری حیزبی سۆسیالیست 4 بۆ 5 ساڵ دەبێت دەرچووە، دەشڵێت: "ئەو بابەتە پەیوەندی بە پارێزگارەوە نییە".


دادوەر عومەر ئەحمەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: "بڕیاری چۆڵكردنی خانووی سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان چوار تا پێنج ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دادگاوە دەرچووە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن كراوە، بۆیە دوای دەرچوونی بڕیارەكە لەدادگاوە، دادگا پەیوەندی پێوەی نامێنێت".

ناوبراو روونیكردەوە: "جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەوێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن و ئەگەریش هەر كەسێك رێگریی لێدەكات، دەتوانێت سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكات".

سەبارەت بەوەی لەم ماوەیەی رابوردوودا پارێزگاری سلێمانی داوای لەدادگا نەكردووە بۆ بڕیاردان لەچۆڵكردنی خانووەكەی محەمەد حاجی مەحمود، دادوەر عومەر ئەحمەد وتی: "ئەو بابەتە پەیوەندی بەپارێزگارەوە نییە، كاتی خۆی ئەو زەوی و خانووانە لەسەر هاووڵاتیان تەملیك كراوە، ئێستا بەدەست ئەو حیزبەوەیە و دادگاش بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەو هاووڵاتییانە داوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە