بەركەوتوویەكی دیكه‌ى كیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 01/08/2019‌ :: 295‌ جار بینراوە
بەهۆی كاریگەری برینەكەیەوە گیانى له‌ده‌ستدا

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران رایده‌گه‌یه‌نێت: بەركەوتوویەكی دیكەی كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی لەدەستدا.


لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ بەركەوتوویەكی دیكەی كیمیابارانی هەڵەبجە بەناوی (ئەختەر عەبدوڵا حەسەن) بەهۆی كاریگەری برینەكەیەوە گیانى له‌ده‌ستدا.

وتیشی: "تاوەكو ئێستا 112 بەركەوتوو بەهۆی كاریگەریی برینەكەیانەوە شەهیدبوون".

له‌ 16ی ئازاری 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی بەعس شاری هەڵەبجە كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی شەهید و هه‌زارانى تریش برینداربوون.

له‌ 2ى ته‌مموزى رابوردووش (غه‌ریب مسته‌فا) یه‌كێك له‌ بریندارانى چه‌كى كیمیایى به‌هۆى مانه‌وه‌ى كاریگه‌رى چه‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى گیانى له‌ده‌ستدا.

تا ئێستا جگه‌ له‌و به‌ركه‌وتووانه‌ى به‌هۆى مانه‌وه‌ى كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایى له‌سه‌ر جه‌سته‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ سه‌دانى دیكه‌ش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره‌ و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ هه‌یه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە