شەش ژن بەهۆكارێكی سەیر دەستگیردەکرێن

هەواڵ / جیهان :: 01/08/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دەزگا ئەمنییەکانی قوبرس شەش ژنیان دەستگیرکرد لە ناوچەی فاماجۆستا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە غازی تایبەت بە پێکەنین.


بەپێی رۆژنامەی سایبرۆس میل-ی قوبرسی، ئەو ژنە دەستگیرکراوانە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 35 ساڵ دەبێت و مادە دەستبەسەرکراوەکان-یش بریتین لە 5 قتو و 98 شووشەی دەرزی بەکارنەهاتوو و 47ی بەکارهاتوو لەگەڵ 139 باڵۆن و 456 یۆرۆ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو شەش ژنە رەوانەی بنکەی پۆلیس کراون و پاشان بەکەفالەت ئازادکراون و لەداهاتوودا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە غازی تایبەت بە پێکەنین دادگایی دەکرێن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure