سی و شەش ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنفالكردنی بارزانییەكان

هەواڵ / کوردستان :: 31/07/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2019 سی و شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەنفالكردنی بارزانییەكان و بەم بۆنەیەوە مەراسیمێك لە مەزاری ئەنفالكراوان لە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەچوو. 


لە31 تەموزی 1983 حكومەتی ئەوكاتی ڕژێمی بەعس لە پڕۆسەیەكدا هەشت هەزار هاوڵاتی بارزانی ئەوانەی تەمەنیان لە سیازدە ساڵ بەرەو ژوور بوو دەسگیركرد و دواتر ڕەوانەی بیابانەكانی سنوری نێوان عێراق و سعودیەی كردوون و لەوێدا زیندبەچاڵی كردن. 

ئەو هاوڵاتییانە لە كۆمەڵگاكانی دیانا، هەریر و قوشتەپە لەچوارچێوی شاڵاوەكانی ئەنفال دەسگیركیران. 

ڕێبوار رەمەزان بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی قەزای مێرگەسۆر بەدواڕۆژی وت: "بەبۆنەی سی و شەمین ساڵوەگەڕی پڕۆسەی ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەراسیمێك لەسەر مەزاری ئەنفالكراوان بە بەشداری سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆنسڵ و میوانانی بیانی بەڕێوەچوو. 

حكومەتی بەعس پڕۆسەی ئەنفالی لە هەرێمی كوردستان بەهەشت قۆناغ ئەنجامداو هەر قۆناغەو سنورێكی دیاریكراوای هەرێمی كوردستانی گرتەوە، گەورەترین و پڕ زیانترین و كارەساتبارترین قۆناغیش، قۆناغی سێیەمی ئەنفال بوو كە تیایدا ناوچەی گەرمیانی گرتەوەو 182 مرۆڤی سڤیل و بێتاوانی تیایدا ئەنفالكرا. 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure