دادگا لەبارەی بکوژەکەی زەهراوە بڕیاری دا

هەواڵ / عێراق :: 31/07/2019‌ :: 5897‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنوورى پارێزگاى دیاله،‌ منداڵێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كى باوكییه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژرا و بووه‌هۆى نیگه‌رانیى زۆرى هاووڵاتیان، ئه‌مڕۆ دادگا سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژه‌كه‌ ده‌ركرد.

 

زه‌هرا محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ پارێزگاى دیاله‌ كوژرا و له‌ پشته‌وه‌ى ماڵه‌وه‌یان خرابووه‌ ژێر هه‌ندێك دار و پەردووه‌وه‌.


غالب عه‌تییه‌ وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دواى تێپه‌ڕ بوونى 30 رۆژ به‌سه‌ر كوشتنى زه‌هرا-ى ته‌مه‌ن پێنج ساڵدا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ى تەموزى 2019)‌ له‌لایه‌ن دادگاى دیاله-‌وه‌ بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژه‌كه‌ى ده‌ركرا كه‌ ناوى (سه‌رحان حسێن)ه‌ و ته‌مه‌نى سه‌رووى 50 ساڵه‌ و ئامۆزاى باوكی زه‌هرا-یه ‌و  له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئەو منداڵەكەى كوشتووه.

له‌كاتى ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه‌دا ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌"كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان ئه‌و دوو ئامۆزایه‌دا هه‌بووه‌ و ویستویه‌تى به‌ كوشتنى منداڵه‌كە  ئازارى باوك و كه‌سوكارى بدات.

كوشتنى زه‌هرا محه‌مه‌د ده‌نگانه‌وه‌ و نیگه‌رانيى زۆرى لێكەوتەوە و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و هاووڵاتیيان داواى له‌سێداره‌دانى بكوژه‌كه‌یان ده‌كرد.


پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure