كوڕێكی ئوسامە بن لادن گیانی لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 31/07/2019‌ :: 800‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، زانیاریی پێگەیشتووە لەلایەن سێ بەرپرسی وڵاتەكەیەوە كە حەمزە بن لادن، كوڕ و جێگرەوەی پێشبینیكراوی ئوسامە بن لادن سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە مردووە.


كەناڵەكە ئەوەی ئاشكرا نەكردووە، ئەو سێ بەرپرسە ئەمریكییە باسی شوێن و كاتی مردنی حەمزەیان كردبێت یان نا یاخود ئەمریكا رۆڵی لەمردنی ئەو كوڕەی بن لادندا هەبووبێت یان نا.

دوایین دەركەوتنی حەمزە بن لادن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 كاتێك لەبەیاننامەیەكدا وەك سەركردەیەكی قاعیدە داوای شۆڕشی لە سعودییەكان كرد.

لەساڵی 2019 دا لەمانگی شوبات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند "پاداشتێكی زۆر دەدەنە ئەو كەسەی حەمزە بن لادن بدۆزێتەوە و زانیاری بدات".

حەمزە پێدەچێت لەدایكبووی ساڵی 1989 بێت و ساڵی 1996 لەگەڵ ئوسامەی باوكی چوونە ئەفغانستان.

ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure