ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا لەسەر رووداوەكەی هەولێر بڕیارێكی دەركرد

هەواڵ / کوردستان :: 31/07/2019‌ :: 3506‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوێنێ (سێشەممە 30 تەمموزی 2019 ) ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کۆبوونەوەیەکیان لە ئەنكەرە ئەنجامدا و لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بە چەند خاڵێك كردووە.


-ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکان لە باشوری کوردستان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی  ناوچەکە لە گەریلاكانی پەکەکە پاکدەکەنەوە.

-بەردەوامبوونی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر کوشتنی دیبلۆماتکارە تورکەكە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا.

-ئامادەکردنی لیستێک بەناوی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لە پەیەدە و یەپەگە-ن تاکو لەڕێگەی پۆلیسی ئینتەپۆڵەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەربچێت.

-جەختکردنەوە لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی تورکیا و کۆماری باکوری قوبڕس بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

لە کۆتاییدا ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەنكەرە چاوەڕوان دەکات هاوپەیمانەکانی لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، بەڵێن و لێپرسراوێتیی خۆیان لەبیر نەکەن کە بەپێی یاسا نیودەوڵەتییەکان دابویان بە تورکیا.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure