ئێران: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیه‌ بكه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 31/07/2019‌ :: 167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بكات ئه‌گه‌ر ریاز-یش ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ گفتوگۆ.


ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئێران به‌و شێوه‌یه‌ ئاماده‌یی ده‌رببڕێت بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه‌ى رابوردوودا په‌یوه‌ندى نێوانیان به‌ره‌و گرژى هه‌نگاویناوه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ میدیا فه‌رمییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى وت: "ئه‌گه‌ر سعویه‌ ئاده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێمان گفتوگۆ بكه‌ین".

وتیشى: "ده‌رگاى گفتوگۆمان دانه‌خستووه‌ به‌ڕوى دراوسێكانماندا و هه‌رگیز داشیناخه‌ین".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌رى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ گفتوگۆى هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ ئیماراتى عه‌ره‌بی ئه‌نجام بدات و وتى: "ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیان بگۆڕن ده‌رفه‌تێكى باش ده‌بێت بۆ گفتوگۆ".

ئا: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure