ڤیدیۆ: ئەو شۆفێرەی هاووڵاتیەکی شێلا و هەڵهات دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 30/07/2019‌ :: 1515‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک هاووڵاتیەکی شێلا و دواتر شۆفێره‌كه‌ى هەڵهات، پاش شەش کاتژمێر به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا شۆفێرەکە دەستگیركرا.


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى ته‌مموزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ لە بنه‌سڵاوه‌ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە هاووڵاتیەک بەناوی (دڵشاد حمە صالح) کێشاوە و دواتر شۆفێره‌كه‌ى لە شوێنی رووداوەکە هەڵهات.

وتیشی: "دوای رووداوەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی بنه‌سڵاوه‌ بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دوای بەدواداچونێکی چڕ توانیان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرابکەن و لە ماوەی کەمتر لە شەش کاتژمێردا دەستگیریبکەن".

هۆگر عه‌زیز هێمای بۆ ئەوەشکرد: ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌کە کرایەوە و شۆفێرەکەش رەوانەی بەردەم دادوەری ئێشکگر کرا.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure