دادگاى سعودیە ژنێکى ئەندۆنیزی بە 5 ساڵ زیندانى و 500 قامچى لێدان سزادەدات

هەواڵ / جیهان :: 30/07/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادگاى سعودیە بڕیاریدا ژنێکى ئەندۆنیزی بە 5 ساڵ زیندانى بکات لەگەڵ 500 قامچى لێدان بەتۆمەتى ئەوەى ژەهرى کردووەتە ناو شیرى منداڵێکى ساوا و کووشویەتى، بەڵام راپۆڕتە پزیشکییەکان ئەوە رەتدەکەنەوە کە ژەهرخوارد کرابێت.


ئەو دۆسیەیە 9 ساڵ پێش ئێستا راى گشتى لەو وڵاتە بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و ئەحمەد ئەلبوشەل باوکى ئەو منداڵە ئەو خزمەتکارە ئەندۆنیزییەی بەوە تاوانبارکرد کە ژەهرى خستووەتە ناو شیرى منداڵەکەیان تاوەکو دایکەکەى پێی بدات و بەدەستى خۆى بیکوژێت.

بەپێی دادگاى گشتى دەمام، ئەو ژنە سەرەتا دانى بە تاوانەکەیدا ناوەو پاشان پەشیمان بووەتەوەو سەرەڕاى ئەوەى چەند نەخۆشخانەیەک بەپێی راپۆڕتێکى شیکارى تایبەت دەریانخستووە کە ئەو منداڵە ساوایە ژەهرخوارد نەکراوە، بەڵام دادگاى دەمام بڕیاریداوە ئەو ژنە ئەندۆنیزیە بە 5 ساڵ زیندانى بکات لەگەڵ 500 جار قامچى لێدان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە