شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

هەواڵ / کوردستان :: 30/07/2019‌ :: 96‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه‌ له‌ شارى ده‌ربه‌ندیخان شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران، بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ریش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا. 


عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان هه‌بوو لە سنووری شاری دەربەندیخان حاڵەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە له‌ ئارادایه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ توانرا شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن". 

وتیشى: "ئه‌و شه‌ش تۆمه‌تباره‌ پێنج كه‌سیان دانیشتووى ده‌ربه‌ندیخان و یه‌كێكیان خه‌ڵكى شارى سلێمانییه، بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ریان پێگیراوه، هه‌مووشیان له‌كاتى پشكنیندا ده‌ركه‌وتوون به‌ركاهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌رن". 

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو: "تۆمه‌تباره‌كان به‌پێى مادده‌ى 14 له‌ یاساى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامى هه‌یه‌". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure