ترامپ: ئێران له‌ هیچ جه‌نگێكدا براوه‌ نه‌بووه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/07/2019‌ :: 482‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێران له‌ هیچ جه‌نگێكدا براوه‌ نه‌بووه‌ و ده‌شڵێت: "هه‌رگیز به‌ گفتوگۆدا دۆڕاو نه‌بووه‌".

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى ته‌مموزى 2019) له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: "ئێرانییه‌كان له‌ هیچ جه‌نگێكدا براوه‌ نه‌بوون، به‌ڵام له‌ هیچ گفتوگۆیه‌كیشدا دۆڕاو نه‌بوون".

ئه‌مریكا و ئێران له‌ئێستادا به‌ لوتكه‌ى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا تێده‌په‌ڕن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ندین جار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "خراپترین رێككه‌وتن له‌ مێژووى ئه‌مریكادا بریتیه‌ له‌و رێككه‌وتنامه‌ ئه‌تۆمیه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كراوه‌".

پ: ئا.ح
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure