ئێران بڕیارێک لەبارەی كچ و كوڕه‌ دیاره‌كانی ئینستگرام دەردەكات

هەواڵ / جیهان :: 30/07/2019‌ :: 1550‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 

پۆلیسى كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئێران ناسراو به‌ (فه‌تا)، رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانى ئێران ده‌ركردووه‌، ده‌شڵێت: "بوونه‌ته‌ هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى دابونه‌ریتى نه‌شیاو له‌ كۆمه‌ڵگادا".


 وه‌حید مه‌جید، سه‌رۆكى پۆلیسى كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "فه‌رمانى ده‌ستگیركردنمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كوڕ و كچه‌  ئێرانیانه‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام دیارن و به‌ (ئه‌ستێره‌) یان (شاخه‌كانى ئینستگرام) ناویان ده‌ركردووه‌، چونكه‌ به‌هۆى ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ى كه‌ له‌ هه‌ژماره‌كانیان بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌دڕه‌وشتى".

وتوشیه‌تى: "سه‌رجه‌میان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌و كارانه‌ى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ده‌ستگیرده‌كرێن".
 
له‌ وڵاتى ئێران  نازناوى (شاخه‌كانی ئینستگرام) به‌و كوڕ و كچانه‌ ده‌وترێت كه‌  خاوه‌نى فۆڵۆوه‌رزێكى زۆرن، له‌ڕێگه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆى و وێنانه‌ى بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ پاره‌یه‌كى زۆریان ده‌ستده‌كه‌وێت.

زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ناوبانگیان هه‌یه‌ پێكدێن له‌: مه‌یكه‌پ ئارتيست، فۆتۆتگرافه‌ر، ئه‌كته‌ر، نمایشكار، سه‌ماكه‌ر، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌ڵێك كوڕ و كچ كه‌ به‌هۆكارى جیاجیا ناوبانگیان ده‌ركردووه‌، رۆژانه‌ كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆ و وێنه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا و دابونه‌ریته‌كانى ئێران-ه‌.

 

 

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure