هه‌ڵه‌بجه‌ داواى تابلۆی ژمارە 1988 ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 29/07/2019‌ :: 674‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە پێشنیاریان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە، تابلۆی ژمارە (1988) نەخرێتە زیادكردنی ئاشكراوە، بەڵكو لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە دابنرێت.

عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ 29ی تەمموزی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەو ژمارەیە مێژووی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە و ئەگەر بخرایەتە زیادكردنی ئاشكراوە بۆ دانیشتووانەكەی كارێكی باش نەبووە و ئەو برینەیان بیردەخاتەوە، بۆیە داوایان كردووە ئەو تابلۆیە لەزیادكردنەكە دەربهێنرێت و پێشنیاران كردووە بخرێتە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.

رۆژی 16ی ئازاری 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە شاری هەڵەبجە كیمیاباران كرا و بەهۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتی بوونە قوربانی.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure