نزیکەى 5 هەزار پزیشک بەرەو ئه‌م وڵاته‌ کۆچیان کردووە

هەواڵ / عێراق :: 29/07/2019‌ :: 646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وتەبێژى سەندیکاى پزیشکان عێراق ئاشکرایکرد: نزیکەى پێنج هەزار پزیشکى راوێژکاریى عێراقى وڵاتیان بەجێهێشتووە بەرەو لەندەنی پایتەختى بریتانیا.


جاسم ئەلعەزاوى وتەبێژى سەندیکاى پزیشکان عێراق لە میانى چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەى (سیاسی الابعاد) رایگه‌یاند: پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەهۆى ئەو هەڕەشە و دەستدرێژییانەى رۆژانە دەکرێتە سەریان و بەهۆى بوونى کەموکوڕى لە دامەزراوە تەندروستییەکان، بەردەوامن لە جێهێشتنى عێراق و روو لە وڵاتە ئەوروپییەکان بە گشتى و بریتانیا بەتایبەتى دەکەن.

ئەوەشى خستەڕوو: رووداوی ئەو منداڵەى لە نەخۆشخانەى دیوانیە گیانى لەدەستدا، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى نازور و کەرستەى پێویست لەو نەخۆشخانەیە و بەهیچ شێوەیەک ئەو کادیرە تەندروستییانە کەمتەرخەم نەبوون لە خزمەتکردنى ئەو نەخۆشانەى روویان تێدەکەن.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە