هونەرمەندێكى كورد سزا درا، وێنه‌كه‌ى ببینه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/07/2019‌ :: 4481‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

 

دادگای شاری ورمێ بەهۆی پۆشینی جلی كوردی و وتنەوەی گۆرانی نیشتمانی كورد، سزای هونەرمەندێكی كورد بە 100 قامچی دوو ساڵ زیندانی سزا دەدات.

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی بەشی فارسی رێكخراوی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ، رۆژی یەكشەممە 28ی تەمموز دادگای شاری ورمێ  (پەیمان میرزادە)ی هونەرمەندی گەنجی كوردی بەهۆی وتنەوەی سروودی نیشتمانی كوردی و هەروەها  پۆشینی جلی پێشمەرگە، بە لێدانی 100 قامچی و دوو ساڵ زیندانی کردن سزادا.

 

پەیمان میرزادە نورەدین، خەڵكی گوندی گەنگچینی سەر بە شاری ورمێیە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، پێشتریش بە هەمان تۆمەت سزادراوە و زیندانی کراوە.


پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure