سزاى فڕێدانى خۆڵ و خاشاك له‌ شارێكى كوردستان ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 28/07/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

شارەوانی کەرکوک بڕیاریدا بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان فڕێدەدەنە سەر شۆستە و شوێنە گشتییەکان.


سه‌ردار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵگرتنی خۆڵ و خاشاك له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكردوه‌ و پڕۆسه‌كه‌ش هه‌ردوو به‌ری كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ 6 كه‌رتی شاره‌وانی پێكدێت.

وتیشی: "بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ پارێزگای كه‌ركوك بڕی 250 ملیۆن دیناری ته‌رخانكردووه‌ و ده‌یان ئامێری شۆفڵ و گه‌ڵابه‌ به‌كرێگیراون به‌مه‌به‌ستی به‌شداریپێكردنیان، هه‌رچه‌نده‌ پاره‌كه‌ به‌راورد به‌ قه‌باره‌ی كه‌ڵه‌کەبونی خۆڵ و خاشاك له‌ شاره‌كه‌ كه‌مه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین پاره‌ی دیكه‌مان بۆ ته‌رخانبكرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ رێگریكردن له‌ پیسبونه‌وه‌ی شاره‌كه‌، بڕیارماندا به‌ سزادانی ئه‌و شۆفێرانه‌ی پاشماوه‌ی خانووی روخاو و خۆڵ و خاشاكی ماڵان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان فڕێده‌دات، به‌بڕی 500 هه‌زار دینار و ده‌ستیشده‌گیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی یاخود تراكتۆره‌كه‌ی كه‌ به‌كاریهێناوه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure