جیهان به‌كورتی: لە فلۆریدا پزیشکێک سێکسی لەگەڵ نه‌خۆشێكدا کردووە

هەواڵ / جیهان :: 28/07/2019‌ :: 51303‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

پیپڵ- لە فلۆریدا پزیشکێکی بواری خەواندنی موگناتیسی بەوە تاوانبارکرا سێکسی لەگەڵ یەکێک لە نەخۆشەکانی کردووە.
رۆژی چوارشەممە پزیشکێکی بواری خەواندنی موگناتیسی دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەوەی لەگەڵ یەکێک لە نەخۆشەکانیدا سێکسی کردووە.


پیپڵ- باوکێک منداڵە تەمەن 20 مانگەکەی دەکوژێت

سزای لە سێدارەدان بۆ پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی ئەلەباما بەناوی لیۆنێل فرانسیس دەرچوو، چونکە ساڵی 2016 بەهۆی دەمەقاڵێیەکی بچووک لەسەر پارە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، فیشەکێکی ناوە بە ناوچەوانی کچە تەمەن 20 مانگەکەیەوە.


بەیان- ژمارەی ئەو ئێرانییانەی لە ئیمارات نیشتەجێن زۆر کەمیکردووە
رۆژنامەی (ئیعتماد)ی ئێرانی ئاشکرایکرد بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئیماراتەوە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانەی لە ئیمارات نیشتەجێبوون 44 هەزار کەمیکردووە، هەروەها ژمارەی گەشتیارە ئێرانییەکان لە 700 هەزار کەسەوە بۆ 350 هەزار کەس دابەزیوە.

ئەی ئەی- بن عەلەوی داوا لە ئێران دەکات بارگرژییەکە ئەستەمتر نەکات و "سوود" لە تاقیکردنەوەکانی رابوردوو وەربگرێت.
رۆژی شەممە یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان داوای لە ئێران کرد "سوود" لە تاقیکردنەوەکانی رابوردوو ببینێت و چارەسەری سەربازی بۆ کێشە سیاسییەکان بەکارنەهێنێت.


رەئی ئەلیەوم- کۆبوونەوەیەک لە ڤیەننا ئەنجامدەدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمەش پاش تێپەربوونی مانگێک لەسەر گفتوگۆیەکی دیکەی بێبەرهەم
رۆژی یەکشەممە ئەو دەوڵەتانەی ساڵی 2015 واژۆیان لەسەر رێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کردبوو، لە ڤیەننا کۆدەبنەوە تاوەکو هەوڵ بۆ رزگارکردنی ئەو رێککەوتنە بدەن، پاش ئەوەی واشنتۆن پاشەکشەی لێکرد و ئێران رێککەوتنەکەی شکاند.


نەهار- وەزیرێکی ئەفغانی: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان کابول و تاڵیبان ئەنجامدەدرێت.
وەزیرێکی ئەفغانی دەڵێت: "لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان حکومەتی ئەفغانی و بزوتنەوەی تاڵیبان ئەنجامدەدرێت، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە لەسەر رێگەی سەپاندنی ئاشتی".


حوڕڕە- 750 کیلۆگرام ئاڵتوون لە فڕۆکەخانەیەکی برازیلی دەدزرێت
رۆژی شەممە باندیک بڕێکی زۆر ئاڵتوونیان بە بەهای 40 ملیۆن دۆلار لە وێستگەیەکی بارکردن لە فڕۆکەخانەی گوارولوس لە شاری ساوپاولۆی برازیلی دزیوە.


یۆرۆ نیوز- دادگایەکی قوبرس ماوەی راگیرانی حەوت کەسی ئیسرائیلی درێژکردەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەستیان هەبێت لە دەستدرێژی کردنەسەر گەنجێکی بڕیتانی.
رۆژی هەینی دادگایەکی قوبرس ماوەی دەستگیرکردنی حەوت کوڕی ئیسرائیلی درێژکردەوە تاوەکو زیاتر بەدواداچوون بکەن لەسەر تۆمەتی دەستدێژیکردنی بە کۆمەڵ بۆ سەر کچێکی بریتانی تەمەن 19 ساڵ.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر- بەحرەین سێ کەس دەستگیردەکات، لەوانەش چەند چالاکوانێکی شیعە
بەپێی وتەی دادوەری گشتی رۆژی شەممە بەحرەین سێ پیاوی لەسەر دوو دۆسییەی جیاواز لەسێدارەدا، یەکێکیان کۆشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس بوو و ئەویتریان کوشتنی ئیمامی مزگەوتێک بوو.


رۆیتەرز- چین رەزامەندی دەنوێنێت لەسەر هاوردەکردنی گەنم و سۆیا لە رووسیاوە
رۆژی هەینی ئۆفیسی گومرگی چین ئاشکرایکرد رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر هاوردەکردنی گەنم لە ناوچەی کورغانی رووسییەوە، بەهۆیەوە ئاستی هەناردەکردنی گەنم لە رووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.


شین ونانت- ئیسوبیا دووبارە مێژوو دەنووسێتەوە و رۆژانە 200 ملیۆن تۆو دەنێژێت.
خۆرهەڵاتی ئەفریقا خۆی بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ ئامادە دەکات و رۆژی دووشەممە لە ماوەی 24 کاتژمێردا 200 ملیۆن تۆو دەچێنێت.


بزنس ئینسایدەر- بەپێی راپۆرتێکی نوێی دەزگای هەواڵگری: لەکاتی رێککەوتنەکەی ساڵی پێشووی نێوان ترامپ و کیم جۆنج ئونەوە، کۆریای باکور 12 مووشەکی ئەتۆمیان دروستکردووە.
لەکاتی یەکەم یەکتربینینی نێوان دۆناڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئون لە سەنگافورە، کۆریای باکور سوپا سەربازییەکەی بە 12 موشەکی ئەتۆمی دیکە بەهێزکردووە.


رۆیتەرز- فڕۆکە ئەمریکییەکان دەچنە ئاسمانی ڤەنزوێلا
یەکێک لە ئەفسەرە سەربازییەکانی ڤەنزویلا ئاشکرایکرد: فڕۆکە ئەمریکییەکان دووبارە هاتوونەتە ئەو مەودا ئاسمانییەی لە ژێر کۆنترۆڵی ڤەنزوێلایە، بەمەش ئاسایشی فرۆکەوانی و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دەشکێنێت.


ته‌سنیم- باغچه‌لی: رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌بێت ئاگر بدرێت
ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا  دوێنی شه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت، یان ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ باكووری سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات ناوچه‌یه‌كی ئه‌من دابمه‌زرێت یان ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوی ئاگر بدرێت.

ته‌سنیم- به‌ هۆی بێ لانه‌یی ساڵانە 566 كه‌س له‌ فره‌نسا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
له‌ ساڵی 2018دا له‌ فره‌نسا  566 كه‌سی بێ نه‌وا و بێ لانه‌ كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌ به‌ هۆی سه‌رما و گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، له‌و وڵاته‌ شه‌وانه‌ دوانزده‌ هه‌زار كه‌سی بێ لانه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا ده‌خه‌ون.

 

ئه‌ى بى سى نیوز – ئیسرائیل و ئه‌مریكا سیستمێكى به‌رگرى موشه‌كى له‌ ئه‌لاسكا تاقیده‌كه‌نه‌وه‌
سیستمى به‌رگرى موشه‌كى (ئارۆو 3) كه‌ به‌هاوبه‌شى له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه‌ دروستكراوه‌ له‌ویلایه‌تى ئه‌لاسكا له‌ئه‌مریكا تاقیكرایه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو بوو و (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى ته‌مموزى 2019) بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا رایگه‌یاند: "موشه‌كى ئارۆو 3 رێگرى له‌هه‌موو موشه‌كێكى بالیستى ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئێران یان هه‌ر وڵاتێكى تره‌وه‌ ئاراسته‌یان بكرێت و ده‌یانپارێزێت".

 

ئانى نیوز – تاڵیبان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانستان ره‌تده‌كاته‌وه‌
(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى ته‌مموزى 2019) به‌رپرسێكى باڵاى تاڵیبان رایگه‌یاند: "به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نین گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانستان ئه‌نجام بده‌ن و لێدوانى ئه‌و وه‌زیره‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باسى پلانى ئاماده‌كارى چاوپێكه‌وتنێكى كردووه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابوردوودا".


ئه‌لبه‌یان - دوو فڕۆكه‌ى سیخوڕیى ئه‌مریكى به‌سه‌ر كه‌ناراوى نیمچه‌دوورگه‌ى كریمین له‌روسیا ده‌فڕن
(دوێنێ شه‌ممه‌ 27ى ته‌مموزى 2019) سه‌نته‌رى چاودێریكردنى فڕۆكه‌وانى (بلین رادار) له‌رووسیا ئاشكرایكرد: "دوو فڕۆكه‌ى سیخوڕیى ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌ناراوى نیمچه‌دوورگه‌ى كریمین له‌رووسیا فڕیون".

 

وەرگیڕان: هێڤی فەرهاد و ئازوو محەمەد

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure