دیاردەیەكی گەردوونی روودەدات و پلەكانی گەرما گۆڕانی بەسەردادێت

هەواڵ / عێراق :: 28/07/2019‌ :: 9792‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كەشناسی عێراق دیاردەیەكی گەردوونی ئاشكرادەكات كە بەهۆیەوە هەستكردن بەگەرما زیاد دەكات و شەوانیش شێ بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.


دیاردەكە بەهۆی دەركەوتنی ئەستێرەیەكەوە روودەدات و دێتەسەر ئاسمانی عێراق و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

سادق عەتیە پێشبینیكاری كەشوهەوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت: "دیاردەكە لەمڕۆ یەكشەممەوە دەستپێدەكات و بەهۆی ئەو ئەستێرەیەی دێتە سەر ئاسمانی عێراق، پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن".

بەوتەی عەتیە، دیاردەكە وا لە پلەكانی گەرما دەكات بەرزببنەوەو هەستكردن بە گەرما و رادەی شێ بارێكی تاقەت پڕوكێن بۆ هاووڵاتیان دێنێتەكایەوە.

وتیشی: "ئەستێرەكە ناوی (مەرزەم)ـە و خێراییەكانی با كەمدەكاتەوە و بۆ ماوەی 13 رۆژ لەسەر ئاسمانی عێراق دەمێنێتەوە".

ئا: ئارام غەفور 
پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure