بومه‌له‌رزه‌یه‌كى بەهێز روویدا

هەواڵ / جیهان :: 27/07/2019‌ :: 5649‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو شەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 6.3 پله‌ى رێخته‌ر دورگه‌ى هۆنسیوى له‌ باشورى ژاپۆن هه‌ژاند.


ده‌زگاى روپێوى زه‌ویناسى (جیۆلۆجى) ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 27ى ته‌مموز، بڵاویكرده‌وه‌ "بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به‌ گوڕى  6.3 پله‌ى رێخته‌ر دورگه‌ى هۆنسیوى له‌ باشورى ژاپۆن هه‌ژاندووه‌".

میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ى قوربانییه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ "به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ (كاتژمێر 3.30ى به‌ره‌به‌یان به‌كاتى ناوخۆى ژاپۆن) رویداوه‌ تائێستا ئامارى قوربانییه‌كان نه‌زانراوه‌".

ئاشكراشیانكردووه‌ "بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ تۆكیۆ هه‌ستى پێكراوه‌، خه‌ڵكى پایته‌ختى ژاپۆن به‌هۆیه‌وه‌ ترساون".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ دانیشتوویه‌كى تۆكیۆ له‌ سایتى (EMSC-CSEM) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "به‌هێزتر له‌ جاران، جارجاره‌ له‌ تۆكیۆ بومه‌له‌رزه‌ى بچوك رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌م دانه‌یه‌یان به‌هێزتر و دورودرێژتر بوو".

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure