"په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر 30 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت"

هەواڵ / عێراق :: 28/07/2019‌ :: 354‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى بڵاویكرده‌وه‌ "په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر 30 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون".

حه‌مید غوزى، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "په‌رله‌مان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات كه‌ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانیان له‌گه‌ڵدا ته‌واوبكرێت، پاشان به‌رگرى له‌خۆیان بكه‌ن".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ تارق حه‌رب، شاره‌زاى یاساى عێراقى ده‌ڵێت: "په‌رله‌مان له‌ ساڵى 2006ه‌وه‌ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هیچ په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵنه‌گرتووه‌، له‌وه‌ته‌ى یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامداوه، ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت كه‌ له‌سه‌ر میسال ئالوسى هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ش دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، له‌به‌ر ناده‌ستوریبوونى، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، به‌رله‌وه‌ى هه‌ر رێوشوێنێكى یاسایى له‌به‌رامبه‌رى بگیرێته‌به‌ر‌".

رۆژى دووشه‌ممه‌ رابوردوو فایه‌ق زه‌یدانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، داواى له‌ په‌رله‌مان كرد، "پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ به‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبارن".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure