ئیسرائیل: دوو ساڵه‌ پرۆسه‌ى كوشتنى سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانى ئێرانمان ده‌ستپێكردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/07/2019‌ :: 1170‌ جار بینراوە
زاچى هانگبى، وه‌زیرى هاریكارى هه‌رێمى ئیسرائیل

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیرى هاریكارى ناوچەیی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابوردوودا وڵاته‌كه‌ى چه‌ندین ئێرانیی لە سوریا كوشتووه‌، ده‌ڵێت: "ماوه‌ى دوو ساڵه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان ده‌ستپێكردووه‌".


زاچى هانگبى، وه‌زیرى هاریكارى ناوچەیی ئیسرائیل له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: "ئیسرائیل تاكه‌ وڵاتى جیهانه‌ كه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ پڕۆسه‌ى كوشتنى ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانى له‌ سوریا ده‌ستپێكردووه‌".

وتیشى: "له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانمان كوشتووه‌ كه‌ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازن".

وه‌زیرى هاریكارى ناوچەیی ئیسرائیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "زیاتر له‌ سه‌دانجار هێرشمان كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئێران له‌ سوریا، به‌ڵام ته‌نیا جارجاره‌ ئه‌و هێرشانه‌ راده‌گه‌یه‌نرێن، كاتێكیش هه‌واڵى ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن میدیا بیانییه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure