ئەمڕۆ لە مێژوودا (27ی تەمموز)

هەواڵ / جیهان :: 27/07/2019‌ :: 517‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


- کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان دوو کۆریاکە

لەڕۆژی (27ی تەمموزی ساڵی 1953) پاش سێ ساڵ، جەنگی نێوان دوو کۆریاکە کۆتاییهات، دوای ئەوەی هەردوو کۆریای باشور و باکور لە شاری  پەنمونجۆم لەسەر ئاگربەستێک رێککەوتن، دواین ئایزنهاوەر، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا وتی: "بیر لەو کەسانە دەکەینەوە کە لەو خاکە دوورە گیانیان لەدەستداوە بۆ ئەوەی دووبارە بیسەلمێننەوە کە تەنیا ئازایەتی و قوربانی، ئاشتی سەر زەوی بە زیندوویەتی دەهێڵنەوە".

 

- دەست لەکار کێشانەوەی ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەمریکا

رۆژی (27ی تەمموزی ساڵی 1974) لە کۆشکی سپی لیژنەی نەتەوەیی دیموکراتەکان دەنگیان لەسەر ئەوەدا ڕیچارد نیکسۆن، سەرۆکی ئەمریکا لە کارەکەی دووربخرێتەوە بەتاوانی ئەوەی خۆی بە شێوەیەکی تایبەتی تەداخولی کردووە لە بەڕێوەچوونی یاسا لە دۆسیەی ئابڕووچوونەکەی نوسینگەی واتەرگەیت.

یەکێک لە ئەندامەکانی کۆنگریس بەناوی جۆشوا ئایۆبێرگ وتی: "ڕیچارد نیکۆسن بە ئەنجامدانی دزی و چەندین تاوانی دیکە تۆمەتبار کراوە و دەبێت لە کارەکەی دووربخرێتەوە ئەگەر بمانەوێت کەسانێکی ئازاد و ئازا و سەربەخۆبین"، پاش تێپەڕبوونی 12 ڕۆژ نیکسۆن بوو بەیەکەم سەرۆکی ئەمریکا واز لەکارەکەی بهێنێت.

وەرگیڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure