دواڕۆژ نیوز 24 – ئه‌ندامێكى باڵاى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئه‌فریقى به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر كچێكى 14 ساڵ ده‌ستگیركرا (رۆژى هه‌ینى 26ى ته‌مموزى 2019) ئه‌ندامێكى باڵاى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئه‌فریقى له ئه‌فریقاى باشور كه ته‌مه‌نى 57 ساڵه به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر كچێكى 14 ساڵ ده‌ستگیركرا، كچه‌كه له‌كاتى ده‌ستدرێژی كردنهسهریدا له‌سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووزه‌وه له‌هۆش خۆى چووه و ماوه‌ى مانگێكه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى تیشا له ئه‌فریقاى باشور كه‌وتووه و تازه هۆشى هاتووه‌ته‌وه. فورات نیوز – ترامپ: ماكرۆن گێله و گومرگ ده‌خه‌ینه‌سه‌ر شهرابهكهیان (رۆژى هه‌ینى 26ى ته‌مموزى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فرهنساى به "گێل" ناوبرد و هه‌ڕه‌شه له‌فره‌نسا كرد كه گومرگ ده‌خاته‌سه‌ر شه‌رابى فره‌نسى وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ فره‌نسا كه باجى سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ئینته‌رنێتى زیادكردووه". ئه‌لحوڕه – سیناریۆى هێرشى زه‌مینى و ده‌ریایى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران گۆڤارى ناشناڵ ئینترێستى ئه‌مریكى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران به‌رده‌وام بێت، ئه‌مریكا هێرشى وشكانى و ده‌ریایى ده‌كاته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئێران. ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – ئه‌ردۆغان: سوورین له‌سه‌ر تێكدانى رێڕه‌وه تیرۆریستییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند: "گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ بونیادنانى ناوچه‌یه‌كى ئارام هه‌رچۆنێك بێت، توركیا سووره له‌سه‌ر تێكدانى رێڕه‌وه تیرۆریستییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات له‌سوریا" ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – ترامپ: لۆمه‌ى توركیا ناكه‌م بۆ كڕینى سیستمى موشه‌كى ئێس 400 ی روسى. دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "لۆمه‌ى توركیا ناكه‌م بۆ كڕینى سیستمى به‌رگریى موشه‌كى ئێس 400 ی روسى".
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – لاڤرۆڤ هۆشدارى له‌باره‌ى مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌رفراوان له كه‌نداو ده‌دات (رۆژى هه‌ینى 26ى ته‌مموزى 2019) سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند: "به‌هۆى هه‌نگاونانى وڵاتانه‌وه دژى ئێران مه‌ترسییه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌هه‌ڵگیرسانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌رفراوان له‌كه‌نداو، داواكارین له‌رێگه‌ى چه‌مكى ئه‌منى به‌كۆمه‌ڵه‌وه دۆخه‌كه ئاسایى بكرێته‌وه". ئاڕ تى – درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى 7 ئیسرائیلى كه به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژییه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى قوبرس ده‌ستگیركرابوون دادگاى قوبرس فه‌رمانى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى 7 گه‌نجى ئیسرائیلى درێژكرده‌وه كه به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر كچه گه‌شتیارێكى بریتانى ده‌ستگیر كرابوون، تا ئه‌وكاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت. ئه‌لعه‌ره‌بى – كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى ئیسرائیلى میسرى سعودى ئیماراتى ئوردنى به‌پێى سه‌رچاوه‌كان ئاشكرا بووه به‌رپرسانى ئه‌منى سعودیه و ئیمارات و ئوردن و ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كه گرنگترینیان پرسى ئاشتى هه‌رێمى بووه.
میدڵ ئیست مۆنیتۆر- ئیسڕائیل پرۆژەیەکی هێڵی ئاسنی ئاشکرا دەکات کە بە سعودیە و ئیماڕاتی دەبەستێتەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وردەکاری پرۆژەیەکی هێڵی ئاسنی ئاشکراکرد کە وابڕیارە بەندەری حەیفا بە سعودیە و ئیمارات ببەستێتەوە.
میدڵ ئیست مۆنیتۆر-ڕەنگە بەهۆی چالاکیە ئاشتیخوازەکانی سەلمان عەودە رووبەرووی سزای لە سێدارەدان بێتەوە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە سعودیە دەکات پاشگەزبێتەوە لە پلانی لە سێدارەدانی پیاوی ئاینی سەلمان عەودە و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادی بکەن.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال