نرخى دراوه‌كان به‌كاتى کردنەوەی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 27/07/2019‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەیه‌كی كه‌مى بەخۆیەوە بینی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27ى تەمموزى 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار نزمبوونەوەیه‌كی كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 134 هەزار و 500 دینارە
100 پاوه‌ن بە 149 هەزار و 500 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 400 دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار و 750 دینارە

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار و 500 دینارە
100 پاوه‌ن بە 150 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 250 دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار و 750 دینارە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure