كه‌شناسى پله‌ى گه‌رما و كه‌شوهه‌واى هه‌فته‌ى داهاتوو ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 26/07/2019‌ :: 1723‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
 
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا پله‌كانی گه‌رما روویان له‌ دابه‌زین كردووه‌ و تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتووش پله‌كانی گه‌رما یه‌ك بۆ دوو پله‌ی تر داده‌به‌زێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم (ئەمڕۆ هەینی 26ی تەمموزی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما جێگیرده‌بێت و له‌ هه‌ندێ كاتدا پله‌یه‌ك بۆ دوو پله‌ داده‌به‌زێت. 

وتیشی: "به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر لە ئێستا پله‌كانی گه‌رما روویان له‌ دابه‌زین كردووه‌".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ خانه‌قین و كه‌ركوك پله‌كانی گه‌رما چوار بۆ پێنج پله‌ دابه‌زیوه‌ و ئه‌م دابه‌زینه‌ش به‌ جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌ و تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. 

روونیشیكرده‌وه‌: ساڵانه‌ له‌ مانگی ئاب-دا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی بە گۆڕینی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وە هه‌یه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌ك دروست ناكات.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە