ئێسك و پروسكى سێ كه‌س دۆزرانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/07/2019‌ :: 861‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى خورماتوو ئێسك و پروسكى سێ كه‌س دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ناناسرێنه‌وه‌ و به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش پێده‌چێت له‌كاتى هاتنى داعش بۆ سنووره‌كه‌ كوژرابن. 


حوسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى سلێمان به‌گى سه‌ر به‌ قه‌زاى  خورماتوو له‌ نێو چاڵێكدا ته‌رمى سێ كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نها ئێسك و پروسكیان ماوه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "ته‌رمه‌كان ناناسرێنه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سیان ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى پێیه‌ ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك نوسینه‌كه‌ى كاڵبووه‌ته‌وه‌ و داڕزیوه‌ و ناخوێندرێته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى شیكارى پزیشكى و ناسینه‌وه‌یان رووفاته‌كان راده‌ستى پزیشكى دادوه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوو كراون". 

به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێـت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كاتى هاتنى داعش بۆ سنووره‌كه‌ كوژرابن و ته‌رمه‌كانیان خرابێته‌ ژێرگڵه‌وه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure