وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل په‌یامێك بۆ خه‌ڵكى عێراق ده‌نێرێت

هەواڵ / عێراق :: 26/07/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنى په‌یجى (ئیسرائیل به‌شێوه‌ زمانى عێراقى) په‌یامێك بۆ خه‌ڵكى عێراق ده‌نێرێت.


یسرائیل كاتس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا په‌یامێك ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: ئێمه‌ و ئێوه‌ زۆر شت كۆمانده‌كاته‌وه‌، هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى وا گه‌شه‌بكه‌ن كه‌ به‌ یه‌كسانى خزمه‌تى هه‌ردوولا بكات.

ئاماژه‌شده‌دات: پێمانخۆشه‌ ببینین كارلێكێكى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستى میللى بێته‌ كایه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كى چالاك له‌ نێوان هاووڵاتیانى ئیسرائیل و عێراقیدا دروست ببێت و ئاشتى و دۆستایه‌تى به‌ركه‌ماڵ بێت.

په‌یجى (ئیسرائیل به‌شێوه‌ زمانى عێراقى)، كه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ دروستكردنى دیالۆگ له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كاندا دروستكراوه‌، چه‌ندین بڕگه‌ى ڤیدیۆیى بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جووله‌كه‌ ئیسرائیلیانه‌ى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقین، هه‌روه‌ها چالاكى و شێوازى ژیانى جوله‌كه‌كانى عێراقیش له‌ ئیسرائیل بڵاوده‌كاته‌وه‌ و زانیارى پێویستیشى تیایه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئیسرائیل.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure