ته‌رمێك دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/07/2019‌ :: 310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

دوای سێ رۆژ گه‌ڕان و پشكنین سه‌رئه‌نجام پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ رۆژی 23 ئه‌م مانگه‌ له‌ رووباری خه‌لان خنكا. 


رائید به‌یار باڵه‌كی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران (ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ته‌مموزی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رگری شارستانی سۆران به‌هاوكاری هاووڵاتیان ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌یان دۆزیه‌وه‌ كه‌ سێ رۆژ پێش ئێستا له‌ رووباری خه‌لانی ناحیه‌ی خه‌لیفانی قه‌زای سۆران خنكا. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ته‌رمه‌كه‌ له‌ نزیكی ئه‌و شوێنه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ لێی خنكابوو، ئێستاش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران ده‌كرێت و پاشان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌. 

رونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی (محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر مه‌قسود)ه‌ و ته‌مه‌نی بیست ساڵانه‌ و دانیشتوی سنووری ناحیه‌ی خه‌لیفان-ه‌. 

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌وه‌شى وت: له‌ماوه‌ی چل رۆژی رابردوودا 10 هاووڵاتی له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران خنكاون كه‌ زۆرینه‌یان گه‌شتیار بوون و تائێستاش ته‌رمی دوو له‌و هاووڵاتیانه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.  

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure