جیهان به‌كورتى: له‌رێى جگه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر كچێكی 16 ساڵ

هەواڵ / جیهان :: 26/07/2019‌ :: 21737‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر كچێكی شۆخی 16 ساڵ
یونیۆن لیده‌ر – له‌ شاری دۆڤه‌ر له‌ ویلایه‌تی نیوهامپشه‌ر له‌ ئه‌مریكا پیاوێكی 51 ساڵ له‌رێى جگه‌ره‌یه‌ك كچێكی 16 ساڵ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت كاتێك له‌ پاركێكی سكه‌یت سه‌رقاڵی یاریكردن ده‌بێت، پیاوه‌كه‌ كچه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌ ماڵی خۆی و له‌وێ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ری. 


ترامپ بودجه‌یه‌كی نوێی به‌رگری داده‌نێت (گه‌وره‌ترین تا ئێستا)
ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ بودجه‌ی داهاتووی وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌وره‌ترین بودجه‌ ده‌بێت كه‌ تا ئێستا دانرابێت و له‌ بودجه‌ی ئێستا كه‌ 716 ملیار دۆلار زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئاشكراینه‌كرد به‌هاكه‌ی چه‌ند ده‌بێت.



خۆپیشانده‌ران له‌ پاكستان داوای لابردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن
به‌وابه‌ت ئه‌لئه‌هرام -  ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ران له‌ پاكستان له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌، چوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای لابردنی عومران خانی سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌كرد، پاش ساڵێك له‌ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنێكی مشتومڕ ئامێز.

كرێملین داوای كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ ده‌كات له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن
ره‌ئی ئه‌لیه‌وم – وه‌فدێكی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌نی به‌ سه‌ركردایه‌تی موحه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌ دوای بانگهێشتكردنیان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا كرێملین داواده‌كات كه‌ كۆتایی به‌ شه‌ڕ بهێنرێت و ئاماده‌یه‌ بۆمببارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی یه‌مه‌ن بوه‌ستێنێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌نساروڵا هێرشه‌كانیان رابوه‌ستێنن.

لێژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پشتگیری بڕیاری سزادانی خێزانه‌ شاهانه‌كه‌ی سعودیه‌ ده‌كات
ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید – ليژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پشتگیری دانانی سزا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خێزانه‌ شاهانه‌كه‌ی سعودیه‌ و رێگری ده‌كه‌ن له‌ فرۆشتنی چه‌ك پێیان.


لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ئه‌مریكا: ئێران موشه‌كێكی بالیستی تاقیكرده‌وه‌
ئه‌لجه‌زیره‌ – لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: ئێران موشه‌كێكی بالیستی تاقیكردۆته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو دووری 1000 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات.

ئیسرائیل: "به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌یروت بۆته‌ به‌نده‌ری حیزبوڵا"
ئه‌لحورره‌ – ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنانی تۆمه‌تبارده‌كات به‌ به‌كارهێنانی كه‌ناڵه‌ ئاوییه‌كان و به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ بۆ كڕین و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك له‌ وڵاتانی سوریا و ئێران.


و: كێوان ئاوات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە