بؤ ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێم په‌رله‌مانتارێك ئه‌ندامێتى خۆى هه‌ڵده‌په‌سێرێت

هەواڵ / عێراق :: 26/07/2019‌ :: 317‌ جار بینراوە
یوسف كلابى

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ندامێتى خۆى هه‌ڵده‌په‌سرێت و هۆكاره‌كه‌شى بۆ راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌.


یوسف كلابى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق (رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا له‌نێو په‌رله‌مان رایگه‌یاند: پرسى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستان و داهاتى خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ده‌روازه‌كانى دیكه‌ هۆكارى بڕیاره‌كه‌یه‌تى.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دابه‌شكردنى ناعادیلانه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى له‌نێوان پارێزگاكاندا به‌ یه‌كێكى تر له‌ هۆكاره‌كان ناوبرد.

كلابى كه‌ پێشتر له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر بوو، سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌و هاوپه‌یمانییه‌ راگه‌یاند.

پرسى نه‌وتى هه‌رێم یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى به‌مدواییه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ وه‌ك فشار له‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌تى به‌غدا به‌كارده‌هێنرێت و له‌و روه‌وه‌ عه‌بدولمه‌هدى به‌ كارئاسانیكردن بۆ هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure