دارایی ناوی ئەو وەزارەتانە ئاشکرادەکات پێش جەژن مووچەی نوێ وەردەگرن

هەواڵ / کوردستان :: 26/07/2019‌ :: 52863‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

پێش جەژنی قوربان تەنیا مووچەی چەند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك دەدرێت و مووچه‌ى چەند وەزارەتێك و هەرسێ سەرۆكایەتی و خانەنشینانیش دەكەونە دوای جەژن.


سەرچاوەیەكی بەرپرسی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ته‌مموزى 2019) بۆ دوارۆژ ئاشكرایكرد: پێش جەژنی قوربان تەنیا مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

وتیشی: "رەنگە بتوانرێت مووچەی چوار بۆ پێنج وەزارەت دابەشبكرێت بەهۆی ئەوەی 5ی مانگ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و به‌ چه‌ند رۆژێك دواتر جەژنی بەسەردا دێت". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژەی بەوەشکرد: پلان وایە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و دارایی دابەشبکرێت.

لەماوەی 12 مانگی رابردوو دابەشكردنی مووچە لە 5ی مانگ دەستی پێكردووە و تاوەكو 23 مانگ به‌رده‌وام بووه‌، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی درەنگ ناردنی لەلایەن بەغدادوە تاوەكو ئێستا به‌شێك له‌ وەزارەت و فەرمانگه‌كان مووچەیان وەرنەگرتووە.

پ: رێباز
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure