هاووڵاتییەك بەبڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

هاووڵاتییەکی هەرێم لە کاتی گەڕانەوەی لە ئێران، لەمەرزی باشماخ بەبڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.


بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا كە ئەمشەو (پێنجشەممە 25ی تەمموزی 2019) بڵاکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە: لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە، توانرا هاووڵاتییەكی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەكاتی گەڕانەوەی لە ئێرانەوە دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو هاووڵاتییە ناوی (ر.ژ.د.ش) و لەدایكبووی ساڵی 1975ە و دانیشتووی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: لەكاتی دەستگیركردنەكەیدا، بڕی 93 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) و بڕی 21 گرام ماددەی (شیشە)ی پێبووە.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە