ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن

هەواڵ / جیهان :: 25/07/2019‌ :: 773‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

هه‌ردوو ده‌زگای كه‌شناسی بریتانیا و فره‌نسا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كانیان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوه‌، له‌ شاری له‌نده‌نی پایتەختی بریتانیا پله‌ی گه‌رمی گەیشتووەتە 39 پله‌ و له‌ شاری پاریس-یش پله‌ی گه‌رمی گەیشتووەتە 40.6 پله‌ی سه‌دی.


ئه‌م پله‌ گه‌رمییانه‌ی تۆماركراون ریكۆردیان شكاندووه‌ و تاوه‌كو ئێستا له‌ هیچ كام له‌م دوو وڵاته‌ پله‌ی گه‌رمی به‌و شێوه‌یه‌ به‌رزنه‌بوونەته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌نده‌نی بریتانیا  پایتەختی كه‌ شارێكه‌ زۆربه‌ی كات كه‌شوهه‌واكه‌ی سارده‌ و باران لێی ده‌بارێت.

زۆر له‌ ناوچه‌ و وڵاته‌كانی ئه‌وروپا به‌زربوونه‌وه‌یه‌كی پله‌ی گه‌رمی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن له‌م هاوینه‌دا و هۆكاره‌كه‌شی به‌ زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌رمبوونی زه‌وی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی دروستکردووە به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و هه‌ندێک جار مرۆڤیش.

و:كێوان 
پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure