دوو كرێكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سلێمانی گیان لەدەستدەدەن

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2019‌ :: 580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

له‌ دوو رووداوی جیاوازدا، دوو كرێكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری سلێمانی گیانله‌ده‌ست ده‌دەن.


رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی هه‌نگاو (ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەمموزی 2019) ئاشکرایکرد: ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌، كریكارێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان بەناوی بێهنام تارین خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ به‌ مه‌به‌ستی كاركردن رووی لە شاری سلێمانی كردبوو، به‌ رووداوی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

دەشڵێن: "هه‌فته‌یەک له‌مه‌وبه‌ریش كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوی فه‌ره‌یدون ره‌عنایی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌ لە بینایه‌ك له‌ شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

به‌هۆی خراپبوونی ئابووری ئێران ژماره‌یەكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كاركردن و دابینكردنی بژێوی ژیانیان روویانكردووته‌ هه‌رێمی كوردستان.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure