ئاسایش دوو کەس به‌تۆمه‌تى دزینى مۆبایل دەستگیردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند لە کۆڵانەکاندا مۆبایلی ماڵانیان دزیوە.


رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕکردنی هەموو جۆرە کارێکی نایاسایی و دزیکردن، هێزەکانمان توانیان ئه‌مڕۆ لە ناحیەی خەلەکان سەر بە شارۆچکەی دوکان، بەبڕیاری دادوەر دوو کەس دەستگیربکەن.
 
وتیشى: "ئەو دوو کەسە بەناوەکانی (ر. ن. ێ) و (م. ن. ێ)وەن و کاری رۆژانەیان فەرش فرۆشتنە و بەپیکاب بەناو کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و مۆبایلی ماڵانیان دزیوە".

ئاماژەی بەوەشدا تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و دواتر رەوانەی پۆلیسی خەلەکان دەکرێن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure