بكوژى كارمه‌نده‌كه‌ى ئاسایش ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2019‌ :: 1840‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایده‌گه‌یه‌نێت: توانیویانه‌ بكوژى مه‌ریوان ئیبراهیم كارمه‌نده‌كه‌ى ئاسایش ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ دوێنى كوژرا.


عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری  پۆلیسی کۆیە (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2019)  بە دواڕۆژی راگەیاند: هێزه‌كانى پۆلیسى كۆیه‌ توانیویانه‌ بكوژى (مه‌ریوان ئیبراهیم) كارمه‌ندى ئاسایش ده‌ستیگربكه‌ن.

وتیشى: "بكوژه‌كه‌ براى كوژراوه‌كه‌ بووه‌و پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".

كوژراوەكە ناوی (مەریوان ئیبراهیم)ه‌و لە دایكبووی 1984ه‌و خێزاندارە.

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌ به‌راورد به‌ شه‌ش مانگى ساڵى رابردوو، رووداوه‌كانى كوشتن كه‌میكردووه‌.

وێنەی کوژراوەکە

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure