زیاتر له‌ 28 هه‌زار جۆر زینده‌وه‌ر له‌به‌رده‌م له‌ناوچووندان

هەواڵ / زانست :: 26/07/2019‌ :: 392‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تیى پاراستنى سروشت، له‌ دواڕاپۆرتى خۆیدا مه‌ترسیى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌ كه‌: "28 هه‌زار و 338 جۆر ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و كه‌ڕووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌ و به‌هۆى ناله‌باریى ژینگه‌ و پێگه‌ى ژیانیان و راوكردنى ناڕێكخراوه‌وه‌ خراونه‌ته‌ لیستى سوورى تیاچوونه‌وه‌".

راپۆرته‌كه‌ى ئه‌و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، وێڕاى به‌دواداچوونى خۆیان، ده‌ره‌نجامى راپۆرتێكى ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تیى تایبه‌ت به‌ زانست و سیاسه‌ته‌كانه‌ كه‌ بایه‌خ و گرنگیى به‌ هه‌مه‌جۆریى بایۆلۆژیى و سیستمى ئیكۆلۆژى ده‌دات و له‌ راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ روونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سرووشت هه‌تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكى هێنده‌ نێگه‌تیف كه‌ له‌مێژووى (به‌شه‌ریه‌تدا) وێنه‌ى نه‌بووه‌.

به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ خه‌سڵه‌تێكى ساڵانه‌ى هه‌یه‌، ئاستى ژماره‌ى ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌مان و له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌، به‌راورد به‌ ساڵى 2018 به‌ڕێژه‌ى 6% زیاديكردووه‌.

راپۆرته‌كه‌ى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تیى پاراستنى سرووشت، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى ئه‌م دیارده‌یه‌ روونده‌كاته‌وه‌، له‌وانه‌ تێكچوونى ژینگه‌ و تێكدانى هاوسه‌نگیى سروشت و نه‌مانى پێوه‌ره‌كانى ژیان، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ رێگرتن له‌ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ (به‌ ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و كه‌ڕووه‌كانه‌وه‌) كه‌ هاوتاى مرۆڤ له‌ ژیاندان.

ئا: ل. م
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure