لەئەنقەرە تەقە لەدبلۆماتكارێكی بیلاروسی كرا

هەواڵ / جیهان :: 24/07/2019‌ :: 13098‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دبلۆماتكارێكی بیلاروسی ئەمشەو 24ی تەمموز لەشاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا تەقەی لێكرا و بەسەختیی بریندار بووە، پاش ئەوەی هێرشێكی چەكداریی دەكرێتە سەر.

ئەلیكساندەر بوگانچۆف راوێژكاری ئیداریی بیلاروسی سەر بە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەتوركیا لەلایەن هاوسێیەكیەوە تەقەی لێكراوە لەناوچەی چانكایا.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا، تەقەكەرەكە خانەنشینی سەربازییە و بەڕەگەز توركە، هەر بە هەمان چەك تەقەی لەخۆشی كردووە.

تەندروستی شارەكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دبلۆماتكارە بیلاروسە، دوو فیشەك بەر سەری كەوتووە و بەهۆیەوە تووشی برینێكی سەخت بووە، ئێستا لەژێر چاودێریی ورددایە.

ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure