مەرجەكانی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرادەكرێن

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1546‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی، رێنمایی تایبەت بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی 2019 ـ 2020 بڵاودەکاتەوە.

یوسف ناودەشتی بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە بە دواڕۆژی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو نوسراوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ پەروەردەی قەزاکان هاتووە بۆ دانانی مامۆستایانی وانەبێژ، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی 2018 ـ 2019 لە ناوەندەکانی خوێندن دابنرێنەوە، ئەویش دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوبەری خوێندنگا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.

وتیشی: "هەر ناوەندێکی خوێندن پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەبێت، ئەوا پێویستە ئەو مامۆستایانە دابنرێن کە ساڵی رابردوو فۆڕمی وانەبێژیان پڕکردووەتەوە، ئەویش بەگوێرەی سیستمی خاڵبەندی و کێبڕکێی پسپۆڕی، هەربۆیە فۆڕمی نوێ دابەش ناکرێت".

باسی لەوەشکرد: ئەگەر بێت و پسپۆڕییەک لە یەدەگی فۆڕمی ساڵی پاری مامۆستایانی وانەبێژ نەبوو، ئەوا راگەیاندن بۆ ئەو پسپۆڕیە دەکرێت و تەنیا فۆڕمی ئەو پسپۆڕیە دابەش دەکرێت.

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure