ئەندامێکی کۆنگرێس: نارۆم تاوەکو ترامپ لەسەر کارەکەی دەرنەکەم

هەواڵ / جیهان :: 24/07/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەندامێکی کۆنگرێس بەناوی رەشیدە تالیب رایگەیاند: "ناڕۆم تاوەکو دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە کارەکەی دەرنەکەم".

ئەم بڕیارەی رەشیدە وەک وەڵامێکە بۆ تویتە دەمارگیرییەکەی ترامپ کە دەڵێت: "باوەڕناکەم چوار ئەندامەکەی کۆنگریس ئەمریکایان خۆشبوێت" و بەوە تاوانباریکردن "یەکێتییە دیموکراتییەکەیان ڕووخاندووە".
لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی NAACP تایبەت بەو کەسانەی رەنگی پێستیان جیاوازە، رەشیدە وتی: "دەمەوێت لە شاری دیترۆیت-ەوە کە تیایدا لەدایکبووم پێشوازی لە NAACP بکەم".
دەوترێت پشتیوانانی ترامپ لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەمپینێکیان دروستکردووەو داوایان لەم خانمە کردووە "بگەێتەوە بۆ وڵاتەکەی".
ڕەشیدە بە رەچەڵەک فڵەستینییە و یەکێکە لە یەکەمین ئەو ژنە مسوڵمانانەی بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا هەڵبژێردراوە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure