ڤیدیۆ؛ کارمەندانی کەشتیە دەستبەسەرداگیراوەکە لە لایەن ئێرانەوە

هەواڵ / جیهان :: 24/07/2019‌ :: 1121‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى ته‌مموزی 2019)، ته‌له‌ڤزیۆنى ره‌سمى كۆماری ئیسلامى ئێران گرته‌ى ڤیدیۆیى ئه‌و كه‌شتییه‌ بریتانیەی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رۆژى هه‌ینى رابوردوو له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ له‌ گه‌رووى هورمز ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.


له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنى ره‌سمى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵاى ئێران له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌، تیمه‌كه‌شى له‌سه‌ر رووى كه‌شتییه‌كه‌ دانیشتوون و سه‌رقاڵى كۆبوونه‌وه‌ كردنن.

له‌ به‌شێكى دیکەى ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت دوو كارمه‌ندى كه‌شتییه‌كه‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى خواردنن.

دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure