سعودییه‌ پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربانى دیاریكرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 62840‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میرنشینى عه‌ره‌بى سعودییه‌ پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربانى دیاریكرد.


وه‌زاره‌تى خزمه‌تگوزارییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى سعودییه‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پشوى جه‌ژنى قوربان له‌ سعودییه‌ 15 رۆژى ته‌واو ده‌بێت و له‌ كۆتایى ده‌وامى رۆژى دووشه‌ممه‌ 5ى ئاب ده‌ستپێده‌كات و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ئاب كۆتایى دێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیاریكردنى وه‌ستان له‌ كێوى عه‌ره‌فه‌ و یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان به‌ فه‌رمى له‌لایه‌ن سعودییه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت، كه‌ به‌پێى توێژینه‌وه‌ فه‌له‌كییه‌كان پێشبینى ده‌كرێت رۆژى وه‌ستان له‌ كێوى عه‌ره‌فه‌ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى ئاب بێت، به‌مه‌ش یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان رۆژى دووشه‌ممه‌ 12ى ئاب ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure