دوو تۆمه‌تبار به‌ 10 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 23/07/2019‌ :: 367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو هاوڵاتی ئێرانیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ 10 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو. 


كه‌یوان تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌ لە کۆمەڵگەی پیرزین لە هەولێر نیشته‌جێن و له‌ ماڵه‌كه‌یاندا 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەریان هه‌ڵگرتبوو و ده‌یانویست بیفرۆشنه‌وه‌. 

وتیشی: "هه‌ردوو تۆمه‌تبار بەپێی یاسای ژمارە (14) دراونەتە دادگا".

بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure