له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 23/07/2019‌ :: 915‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 
هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-خه‌بات له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا. 


فازل حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 23ی ته‌ممووزی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:  كاتژمێر 6ی ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- خه‌بات له‌نزیك كانی قرژاڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندای سانتافی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌ویى و خراپی رووی رێگاكه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و له‌دوای ده‌رچونی له‌ رێگا خۆی كێشا به‌ دره‌خته‌كانى ته‌نیشتی رێگاكه‌دا. 

وتیشی: "له‌ ئه‌نجامی روداوه‌كه‌دا شوفێره‌كه‌ له‌ دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا".

وته‌بێژه‌كه‌ى هاتووچۆ ئه‌وه‌شى رونكرده‌وه‌: رێگاكه‌ له‌ زۆر شوێن تێكچوه‌ و یارمه‌تیده‌رنیه‌ بۆ تیژڕه‌ویى، ئه‌مه‌ش هۆكارێكى رووداوه‌كه‌یه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure