به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌یه‌كى تر بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/07/2019‌ :: 12144‌ جار بینراوە

تاگ :: بودجه‌

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى ناوه‌ند به‌شه‌ بودجه‌ى حه‌وت مانگى رابردووى تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌شه‌ بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ 816 ملیار دیناره‌ بۆ ساڵێك و مانگانه‌ 68 ملیار دیناره‌.

وتیشى: "له‌ماوه‌ى داهاتوودا به‌غدا مووچه‌ى حه‌وت مانگى رابردووى پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".

یاسای بودجەی 2019ى عێراق لە 52 مادە پێكهاتوە، مادەی 10 تایبەتە بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان. 

بەپێی ئەو مادەیە حكومەتی فیدراڵی مانگانە 454 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دینارى پێشمه‌رگه‌ رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، به‌ڵام له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردوودا به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ى تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه‌.

بەپێی مادەكە حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی موچە لەكاتێكدا ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندنەبێت بە رادەستكردنی مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure