پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە خانوو بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى حزبه‌كه‌ى دروستدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 23/07/2019‌ :: 2934‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی، پارتى لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە خانوو بۆ كه‌سوكارى شەهیدانی حزبه‌كه‌ى دروستدەکات.


عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتى كوردستان لە سلێمانی (ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەک وەجبەی یەکەم خانوو بۆ كه‌سوكارى شەهیدانی حیزب دروستکراوە، ئەوەی شاری سلێمانی 500 خانووە، ئەوانی دیکەش لە هەڵەبجە و دوکان و دەربەندیخان و چەمچەماڵ و رانیەیە و هەندێکیشیان دابەشکراون".

سەبارەت بەوەی هیچ مەرجێک هەیە بۆ دابەشکردنێ ئەو خانووە بەسەر ئەو خێزانانە، ناوبراو وتی: "رەنگە بۆ نمونە ئەولەویەت ئەوە بێت وارسی شەهیدەکان هیچ موچەیەک یان خانوویان نەبێت یان منداڵی وردیان هەبێت".

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure