ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

پاشنیوەڕۆی (ئەمرۆ سێشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٩) لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە سەر رێگای نێوان ناحیەی رۆڤیا و کومەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان، ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا.


مقەدم ئازاد ته‌ھا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان تانکەرێك و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای ئەزێرا روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و پەڕاوی لێکوڵینەوە لە سەر رووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە شێخان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure