گۆڕان بڕیارێک بۆ رێکخەری گشتی دەردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 23/07/2019‌ :: 1183‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری بۆ جڤاتی نیشتمانی كردووە بەدرێژكردنەوەی دەسەڵاتی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن تا رۆژی (1ی 11)ی ئەمساڵ.


رۆژی 25ی تەمموز واتە دوو رۆژی دیكە ماوەی یاسایی رێكخەری گشتی گۆڕان و خانەی راپەڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو ساڵ تەواو دەكات و ماوەكەیان كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ 23ی تەمموزی 2019 جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووەوه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ د. سابیر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بەدواڕۆژی راگەیاند "بڕیاردراوە رۆژی (1ی 11) یەكەم كۆنگرەی حیزبەكەیان ببەستن و پاش هەمواركردنەوەی دەستورەكەیان، ئۆرگانەكانیان رێكدەخەنەوە.

بۆ هەڵبژاردنی رێكخەری نوێ و ئەندامانی خانەی نوێی راپەڕاندن، ناوبراو روونیكردەوە: ئەمڕۆ پێشنیاریان كردووە ماوەی كاركردنیان تا رۆژی 1ی 11 درێژ بكرێتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure