سلێمانی: دەست بەسەر ژمارەیەک بڵندگۆدا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 124‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

دوای دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بڵندگۆ لەلایەن فرۆشیارانی کۆڵانەکانی شارەوە، قایمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەک لە بڵندگۆدا گرت.

 

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەمموز  بڵاویکردۆتەوە: لیژنەکانی سەر بە چاودێری بازرگانی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەکی تر بڵندگۆدا.

 

ئاشکراشی کردووە: بەردەوام دەبن لە دەست بەسەرداگرتنی بڵندگۆ و رێگریکردن لە ھەر فرۆشیارێک کە بڵندگۆ بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان بەکاردەھێنن.

ئا: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure